ئایشە قادری، دایکی شەهید حەسەن خدری، لەگوندی سیوچ سەربەناوچەی بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە ئایشە قادری، دایکی شەهید حەسەن خدری، ناسراو بە حەسەن سیوچی، لە گوندی سیوچ بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە ئایشە لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر ودێموکراتدۆستی ناوچەی بانە بووە کەبەهۆی خۆشەویستیی بۆ گەل و نیشتمانەکەی جگەرگۆشەیەکی بەناوی شەهید حەسەن خدری، پێشکەش بەبارەگای ئازادیی کوردستان کردووە.
شەهید حەسەن سیوچی، پێشمەرگەیەکی ئازا و چاونەترس و خۆشەویستی هاوڕێیانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە، کە بەداخەوە لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی، لەناوچەی بانە شەهید دەبێ وتێکەڵ بەکاروانی نەمرانی مێژوو دەبێ.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی دایە ئایشە قادری، سەرەخۆشی لەبنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.، دایکی شەهید حەسەن خدری، لەگوندی سیوچ سەربەناوچەی بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە ئایشە قادری، دایکی شەهید حەسەن خدری، ناسراو بە حەسەن سیوچی، لە گوندی سیوچ بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە ئایشە لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر ودێموکراتدۆستی ناوچەی بانە بووە کەبەهۆی خۆشەویستیی بۆ گەل و نیشتمانەکەی جگەرگۆشەیەکی بەناوی شەهید حەسەن خدری، پێشکەش بەبارەگای ئازادیی کوردستان کردووە.
شەهید حەسەن سیوچی، پێشمەرگەیەکی ئازا و چاونەترس و خۆشەویستی هاوڕێیانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە، کە بەداخەوە لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی، لەناوچەی بانە شەهید دەبێ وتێکەڵ بەکاروانی نەمرانی مێژوو دەبێ.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی دایە ئایشە قادری، سەرەخۆشی لەبنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.