٢٧ کەس لە سناتۆرە دێموکراتەکان لە نامەیەکدا داویان لە جۆ بایدێن کرد کە ئەو گەمارۆیانەی پێوەندییان بە بەرجامەوە نییە لە سەر ئێران لابەرێ.
بیست و حەوت کەس لە سناتۆری دێموکراتەکان لە گۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ “جۆ بایدێن” سەرۆکۆماری ئەو وڵاتە نووسیان: ئەگەر ڕێژیمی ئێران بیهەوێ بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە بەرجام، ئەمریکاش دەبێ ئەو گەمارۆیانەی کە پێوەندی بە بەرجامەوە نییە لە سەر کۆماری ئیسلامی لاببات
و جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە لە ئەگەری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام، سەرۆکۆماری دەبێ ڕاپۆرتی لایەنە جۆراوجۆرەکانی پێبەندبوونی ئێران بەو ڕێککەوتنە بە کۆنگرە ڕابگەیەنێ و هەر ٩٠ ڕۆژ جارێک ڕوونکردنەوە و پشتڕاست کردنەوەی هەنگاوەکانیان و جێبەجێکردنی تەواوی بەڵێنییەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کە بەجێ دەگەیەندرێ بە کۆنگرە رابگەیەنێ.
جێی ئاماژەیە کە هەر لەو پێوەندییەدا و بە پێچەوامنەی ئەو هەڵوێستەی دێموکراتەکان،چەند ڕۆژ پێشیش سناتۆرە کۆماریخوازەکان لە نامەیەکدا بۆ جۆ بایدن لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێرانیان بە هەڵە ناوبرد و ڕەتیانکردەوە.