سەرچاوە ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیل دەڵێن: چاوەڕوانی تۆڵەکردنەوەی ئێرانیان هەبووە بەڵام هێرش بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی کاردانەوەیەکی ترسنۆکانەیە.
هەواڵدەریی ڕویتێرز، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە راپۆرتێكدا ڕایگەیاند کە کەشتیی” هایپریوون ڕای” کە یەکێک لە کەشتییە بازگانییەکانی ئێسرائیلە، شەوی سێشەممە لە دەریای عەرەب هێرشی کراوەتە سەر.
هەرلەم پێوەندییەدا تەلەفیزیۆنی ئیسرائیل، لەزاری بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیلەوە، ڕیژیمی ئیران بە هێرش بۆسەر ئەو کەشتییە بازرگانییە تۆمەتبار کرد.
ئەم هێرشە دوو ڕۆژ دوای تەقینەوە لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز و پاش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی بەرپرسانی ئێران لە ئیسرائیل هاتۆتە ئاراوە.
بەپێی راپۆرتی کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل، لەم هێرشەدا بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکەی ئیسرائیل، زەرەرو زیانی گیانیی نەبووە وتەنیا زەرەرێکی زۆرکەم بەر کەشتییەکە کەوتووە و ئەو کەشتییە سەربەو کۆمپانیایەیە کە ماوەیەک پێش لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هێرش کرایە سەر کەشتییەکی دیکەی ئەو کۆمپانیایە.