زۆربەی ئەو بەرپرسانەی کە لەگەڵ ڕێژیمدان بۆیان دەرکەوتووە کە نابێ پاڵپشتیی لەو حکوومەتە بکەن و دەبێ لەگەڵ هاووڵاتییاندا بن و لەهەمانکاتیشدا، فائیزە هاشمی لە “کلاب هاوس” هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی بایکۆت کرد.
فاییزە هاشمی کچی هاشمی ڕەفسەنجانی، وتی: کێشەی من ئەوە نییە کە شۆرای نیگابانیان کەسێک پەسەند دەکا یان نا ، کێشەی من هەڵسووکەوتی ڕێفورمخوازانە، من دەنگ نادەم لەبەر ئەوەی دەزانم لە کۆتاییدا دەنگەکانمان کەسێک وەکووحەسەن ڕووحانی یان ئەحمەدینژادی لێدەکەوێتەوە.
ناوبراو ئەوەشی وت: مەحموود ئەحمەدینژاد پێشنیاری ڕووبەڕووبوونەوەی بە من کرد من قەبووڵم نەکرد، بەڵام من ئەحمەدینژادم پێ کەسێکی تەواو نییە، ئەو قسەیە ڕاستە کە دەڵێن ناوبراو سەیری کامێرا دەکا و بە ئاشکرا لەگەڵ خەڵک درۆ دەکا.
هاشمی هەروەها لە درێژەدا وتی؛ ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ ساڵی ٥٧هیچکات شۆڕش ناکەم، لەبەر ئەوەی ئەو بەڵایەی ڕێژیمی ئێران بەسەر بەخەڵکی ئێرانیدا هێناوە لەهیچ وڵاتێکدا نموونەی نییە.