وەزیری دەرەوەی ئێران، بەتۆمەتبار کردنی ئیسرائیل وتی: ئیسرائیل نایهەوێت گەمارۆکانی سەر ئێران لابچێ و تۆڵەی هێرش بۆ سەر دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز لە ئیسرائیل دەکەینەوە.
محەممەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی لە مەجلیسی ڕێژیم، بۆ پێدانی ڕاپۆرتی وتووێژی ناوکیی لە ویەن، وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکەی دامەزرەوەی ناوکیی نەتەنز، جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە دەبێ دامەزراوە ناوکییەکانمان و بیرمەند و زاناکانی ناوکیی ئێران، لەم کاتە هەستیارەدا بپارێزین.
زەریف، بە تۆمەتبار کردنی ئیسرائیل، بە بەربەست سازکردن لەبەردەم ڕێگای لاچوونی گەمارۆکان بە دژی ئێران وتی: بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی ئیسرائیل، زۆر بەڕوونی و ئاشکرا وتبوویان کە ئیزن بە لاچوون و یان هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ئێران نادەن و ئێستا پێیان وایە کە گەیشتوونەتە ئامانجەکانیان.
وەزیری دەرەوەی ئێران، لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا وتی: بە خێراترین کات ئیسرائیلییەکان وڵامی خۆیان لە پێشکەوتن و بەرەوپێشجوونی زیاتری بەرنامەیی ناوکیی ئێران وەردەگرنەوە.
زەریف، هەروەها ڕایگەیاند کە لە وڵامی هێرشی تێکدەرانەی ئیسرائیل، بۆسەر دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز، زۆر خێرا دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز، بە سانتریفوژگەلێکی نوێوە کارا دەکەینەوە.