دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاری کوردستان بەناوی “دڵبەر فەهیمی” دایکی شەهید عەلی خاریجی، لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە دڵبەر فەهیمی دایکی شەهید عەلی خاریجی بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بۆکان، بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت و نەگەیشت بە ئاوات و ئامانجی کوڕە شەهیدەکەی.
کوڕێکی دایە دڵبەر بە ناوی شەهید عەلی خاریجی لەڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا و لە ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە گوندی “سریلاوە” لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان قارەمانانە بەرگریی کرد و هەر لەو شەڕەدا شەهید بوو، دایە دڵبەر تا کۆتا ساتەکانی ژیانی هەر وەفادار بوو بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی دایە دڵبەرخزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بەشەریکی خەمیان دەزانین.