پارێزگاری خووزستان دژکردەوەی توندی بەرامبەر قسەکانی حەسەن ڕووحانی کە هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنای بۆ هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سنوورەکانی عێراقەوە بۆ خووزستان گەراندەوە نیشاندا و بە درۆزنی ناوبرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “تەنسیم” “قاسم سلێمانی دەشتەکی” پارێزگاری خووزستان ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە سەبارەت بە قسەکانی حەسەن ڕووحانی وتی:” قسەکانی حەسەن ڕووحانی دوور لە ڕاستییە کە پارێزگای خووزستان وەک سەرچاوەی سەرهەڵدان و گواستنەوەی ڤایرۆسی نوێێ کۆرنای ئینگلیسیی ناو بردووە و ئێمە لەگەڵ ئەوەی کە زانیمان کۆرۆنای ئینگلیسی لە سنوورەکانەوە دەگوازرێتەوە هەموو سنوورەکانی ئەو پارێزگایەمان داخستووە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە بەپێی ئامارەکان، ڕێژیمی ئێران تا ئێستا ٨٩٠ هەزار پێکوتەی کۆرۆنای بۆ هاووڵاتیان دابینکردووە کە لە پلەی نزمترین وڵاتانی جیهاندایە بۆ دابینکردنی پێکوتەی کۆرۆنا.