چالاکی ئەندامانی ڕێکخستنی نهێنی لە ناوچەی شنۆ بە بۆنەی ۲۲ی خاکەلێوە ساڵیادی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات بە شێوەیەکی بەربڵاو بەڕێوەچوو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناوچەی شنۆ بەبۆنەی ۲۲ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان، سەردانی مەزاری شەهید هەژار قاسمی پێشمەرگەی حیزب و ئەندامی یەکیەتیی لاوانیان کرد و پەیمانی ڕێز و وەفایان لەگەڵ ئەو شەهیدە و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان نوێکردوە.
یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو چالاکییە واتادارەی ئەندامانی ڕێکخستنی نەهێنی لەو ڕۆژەدا بەرز دەنرخێنێ و هیوای سەرکەوتن بۆ تێکۆشەرانی ناوخۆ دەخوازێ.