بەبەشداریی هەیئەتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە فەڕانسە، لە بنکەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان یادو بیرەوەریی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەرز ڕاگیرا.
ئێوارەی رۆژی هەینی ٢ی رێبەندان، لە بنکەی نوێنەرایەتیی حکوومتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی فەڕانسە بەبۆنەی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان رێوڕەسمێک بە بەشداریی نوێنەرانی حیزبی دێموکراتو کوردانو نوێنەرانی رێکخراوەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانو ژمارەیەک کەسایەتیو میوانی فەرانسەوی بەڕێوەچوو.
ئەو رێوڕەسمە بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگەی ئازادیی کوردو کوردستان دەستی پێکردو دواتر دارا بەکر ساڵح، بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم وێڕای پیرۆزبایی ئەم یادە، کورتە باسێکی لەسەر ئەو ڕۆژە مێژوویییە کرد.
لە درێژەدا نوێنەرانی هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات، وەک حیزبی دامەزرێنەری کۆماری کوردستان پەیامێکی کورتیان پێشکەش کرد.
مەسعوود رەواندووست، ئەندامی رێبەریی حیزب لە پەیامەکەیدا باسی لە سەمبولسازیی کۆماری کوردستان بۆ نەتەوەی کردو کردو لەو پێوەندییەدا ئاماژەی بە ناوی پیرۆزی پێشمەرگە بۆ جەنگاوەرانی کوردو دانانی ئاڵای کوردستانو سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیبی وەک ئەو سەمبولو دەسکەوتانە کرد کە بەرهەمی کۆماری کوردستاننو تا ئەمڕۆش جێگەی رێزو شانازیی گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستانن.
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا کورتە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لە سەر کۆماری کوردستان لە ئامادەکردنی ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاوکرایەوەو لە کۆتایی رێوڕەسمەکەشدا بە ئێوارە خوانێک لە لایەن نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمەوە پێشوازی لە میوانەکان کرا.