پاشکەوتە دراوییەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ زایینی بۆ ٤ میلیارد دولار دابەزی
نوێترین راپۆرتی سەندووقی نێونەتەوەیی دراو ڕایگەیاند کە پاشکەوتە دراوییەکانی ئێران، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٨ی زایینی کە ١٢٢ و نیومیلیارد دولار بووە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بۆ ٤ میلیارد دولار دابەزی.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئێران لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٨٢ و نیو میلیارد دولار لە پاشکەوتی دراوی خۆی لە دەست داوە.
شایانی باسە کە دەسەڵاتدارانی نەزان و نەشیاو لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا لە هەموو بوارە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا ئەو وڵاتەیان بەرەو داڕمان بردووە و هیچ ئستانداردێکی نێونەتەوەیی لە سیاسەت و جێبەجێکردنی کارەکانیاندا بوونی نییە.