سەرەڕای داواکاریی ئورووپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش، تورکیە بۆ ئازاد نەکردنی ناوبراوتاوانی بۆ دەتاشێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی تورکیە، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دێموکراتیکی گەلان “هەدەپە” بەهۆی لێدوانێک کە لە ساڵی 2015 لە دژی ئەردۆغان دابووی، لێپرسینەوەی لێکرا و بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندان سزا درا.
دادگای سزادان بە وتنی ئەوەی کە قسەکانی ناوبراو وەکوو پەرلەمانتار، لە دەرەوەی سنووری ئازادی بەیان دێتە ئەژمار و بە پێی یاسای تورکیە سزا دەدرێت،
لێدوانی دەمیرتاش لە فڕۆکەخانەی ئاتاتورک لە ساڵی 2015 کە تێیدا لە دژی ئەردۆغان ڕەخنەی توند هاتە ئاراوە، بووە هۆی کردنەوەی پەروەندەیەکی سزادان بۆ ناوبراو کە دوای نۆ کۆبوونەوەی لێپرسینەوە، سزای سێ ساڵ و نیو زیندانیی بۆ دەرکرا.