ئه‌ندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، کاک مەحموود حسن‌زاده، برای که‌سایه‌تیی سیاسیی‌و تێکۆشه‌ری دێرین‌و سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان، مامۆستا عبدالله حسن زاده پاش چه‌ند مانگ نه‌خۆشی‌یه‌کی سه‌خت له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵی‌دا کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو کاک مەحموود له‌گه‌ڵ برای له‌خۆی گه‌وره‌تری به‌ناوی سۆفی ڕه‌سووڵ له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان‌دا ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون‌و له قۆناغه‌کانی دواییش‌دا هه‌میشه دۆست‌و پشتیوانی پێشمه‌رگه بوون.
مام مه‌حمود که‌سایه‌تی‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی زۆر خۆشه‌ویست‌و جێگای ڕێزی خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت‌و ڕه‌به‌ت و ته‌نانه‌ت به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی ناوچه‌کانی مه‌هابادو بۆکانیش بوو.
ته‌رمی خوالێخۆشبوو ئه‌مڕۆ به‌یانی به به‌شداریی ئاپۆرایه‌کی زۆر له خه‌ڵکی سه‌رده‌شت‌و ڕه‌به‌ت‌و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر به خاک سپێیردرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مام مەحموود حسن‌زاده پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌ست‌و ره‌به‌ت و که‌سوکاری به‌ڕێزیان، به تایبه‌ت که‌سایه‌تیی ناسراوی کورد مامۆستا عبدالله حسن‌زاده ده‌کاو خۆمان به شه‌ریک‌و به‌شداری خه‌میان ده‌زانین.