گۆڤاری ئەمریکەن تینکێر، لە ڕاپۆرتێکدا دەنووسێ: ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە ئێراندا وەکوو بۆمبێکی ساعەتی وایە، کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شۆڕش و هەستانەوەی خەڵک بە دژی ڕێژیم.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، گۆڤاری ئەمریکەن بینکێر لە ڕاپۆرتێکدا لەهەمبەر نمایشی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران نووسی: هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەم جارە لەگەڵ جارەکانی دیکە زۆر جیاوازی هەیە و بێ باوەڕییەکی زۆر لە نێوان خەڵک و دەسەڵاتدارانی ئێراندا هەیە، کە خامنەیی و ڕووحانی ناتوانن ئەم بۆشایە گەورەیەی نێوان خەڵک و دەسەڵات پڕ بکەنەوە.
هەرلەم ڕاپۆرتەدا هاتووەکە دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران هیچ جۆڕە ڕەواییەکیان لە نێو خەڵکدا نەماوە تەنانەت لێکۆڵەران و چاوەدێرانی سیاسیی سەربە دەسەڵات لە ئێراندا، ناڕەزایەتییەکانی خەڵکیان بە بۆمبێکی ساعەتی شوبهاندووە، کە ئەگەری ئەوەی هەیە لەهەر کات وساتدا بتەقێتەوە و ببێتە هۆکاری سەرهەڵدان وشۆڕشیکی گەورە بەدژی دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران.