فاتمە سپێهری ڕووبە عەلی خامنەیی: تۆ ئەگەر ناتوانی وڵات بەڕێوەبەری لە دەسەڵات بکشێوە تا وەکوو دیکتاتۆڕەکانی دیکەت بە سەر نەهاتووە.
فاتمە سپێهریچالاکی سیاسی و یەکێک لە واژۆکەرانی نامەی دەست لە کارکێشانەوەی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، لە وتووێژیک بۆ ڕاگەیەندراوەکاندا ڕوو بە “عەلی خامنەیی، وتی:” ئێوە لە هەر شوێنێک بوون و هەر بەرپرسیایەتییەکتان لە ئەستۆ بووە سەلماندووتانە کە شیاویی و لێهاتووییتان لە هیچ کارێکدا نییە و هەر وەک چۆن دوو ساڵ لەمەوبەر لە دوو بەیاننامەی ١٤ کەسیدا داوامان لێکردی دەست لە کار بکێشیەوە، داواتان لێدەکەم دەست لە کارکێشانەوەی خۆتان ڕابگەیەنن و دەست لە دەسەڵات هەڵبگرن.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: خەڵکی ئێران لە ژێر سایەی ڕێبەریی ئێوەدا تووشی هەژاری و ڕۆژڕەشی بوون، بۆیە داواتان لێدەکەم کە دەست لە دەسەڵات هەڵبگرە تا خەڵک ڕۆژی خۆش ببینن و بگەن بە ئاسایش و ئاسوودەیی.
فاتمە سپێهری لە کۆتایی قسەکانیدا ڕوو بە خامنەیی وتی: تا تووشی چارەنووسی دیکتاتۆرەکانی دیکە نەبووی لە دەسەڵات بکشێوە.