ئەفشین سۆهرابزادە، پەنابەری کورد لە تورکیە، مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە
ئەفشین سۆهرابزادە، پەنابەری کورد که ماوەی چوار ساڵە لە تورکیا دەژی، پاش دەسبەسەرکردنی لە ئیدارەی پەنابەریی شاری ئێسکیشەهیر بۆ کەمپی دیپۆرتی شاری کایسری گوازراوەتەوە و به وتەی هاوژینەکەی بەرپرسانی کەمپەکە ناچاریان کردووە بەڵگەیەک واژۆ بکات کە هیچیان نازانن چییە.
بەپێی قسەکانی پارێزەری ئەم پەنابەرە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دەوڵەتی تورکیە به تۆمەتی«پڕپاگەندە دژی ئاسایشی نەتەوەیی» ئەم پەنابەرەی ناچار به جێهێشتنی خاکی ئەو وڵاتە کردووه.
ئەمە لە حالێکدایە که ئەفشین سۆهرابزادە ماوەیەک لەمەوپێش لە لایەن کاروباری پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دوایین قۆناخی گواستنەوەی بۆ وڵاتی دیاریکراو بانگهێشت کرابوو.
ئەفشین سۆهرابزادە لە ساڵی ٨٩ی هەتاوی، لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران دەسبەسەر و لە کۆتاییدا لە لقی ۲ی دادگای ئینقلابی شاری سنە به تۆمەتی«دژایەتیی ڕێژم لە ڕێگەی ئەندامبوون لە حیزبێکی دژبەری ڕێژیم» به ۲۵ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
ناوبراو ماوەی ٧ ساڵ لە بەندیخانەی شارەکانی ڕەجاییشار، ئێڤین، سنە، کرماشان، بەندەرعەباس و میناب بووە و کاتێک لە ساڵی ٩٥ی هەتاوی، بەمەرج ئیزنی مەرەخەسی پێدەدەن، ئێران بە جێ دێڵێ و پەنادەباتە بەر وڵاتی تورکیە.