سەفەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و چەند ولاتی ئورووپایی
وەزیری بەرگری ئەمریکا بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وتووێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیل، ئاڵمان، بنکەی ناتۆ لە بێلژیک و بریتانیا، بۆ ئەو وڵاتانە سەفەری کردووە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لوید ئاستین، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە لە ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوییەوە، سەفەری بۆ لای هاوتاکانی خۆی و بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو وڵاتانە دەسپێکردووە و بەمەبەستی بایەخدان بە پێوەندیی بەرگریی نێونەتەوەیی و بەهێزکردنی بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ ڕێگرتن لە دەستدرێژییەکان و بەرگریی، دابەشکردنی خەرجییەکان و ئاسایشێکی بەردەوام لە لایەن “ناتۆ”وە وتووێژ بکا.
شایانی باسە کە، ئیسرائیل نیگەرانی هەڵوێستی دەوڵەتی “جۆبایدێن”ـە بۆ چوونەو ناو وتووێژ لەگەڵ تاران بە ئامانجی ژیانەوەی بەرجام کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینی لە دەورانی سەرۆککۆماری “دۆناڵد ترامپ” لێی چووە دەرەوە، ئیسرائیل هیچکات دژکردەوەی خۆی لەگەڵ بەرجام کە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی، لە نێوان تاران و زلهێزەکان، گرێدراو و شاراوە نەبووە و ئیسرائیل بەردەوام دژایەتیی هەموو هەڵسووکەوتەکانی ڕێژیمی ئێران دەکات و پێیوایە ئەو ڕێژیمە هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ جیهان و ناوچەکە.
جێگای ئاماژەیە کە بڕیاروایە سەرۆکی مووسادیش لە سەفەرێکدا بۆ ئەمریکا بەڵگەگەلێکی سەبارەت بە پێشێلکارییە ناوکیی و مووشەکییەکانی ئێران ڕادەستی ئەمریکا بکا کە پێدەچێ لە ڕەوتی دانوستاندنەکانی بەرجامدا کاریگەریی گرینگی هەبێ.