پاش وتووێژە بێ ئاکامەکانی ویەن، ئێران، دەستی بەکاراکردنەوەی١٣٣پڕۆژەی ناوکیی و بەرهەمهێنانی سانتریفیوژی پێشکەوتووی زیاتر کردووە.
حەسەن ڕووحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ڕۆژی شەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەدوای دانیشتنەکانی ویەن، بڕیاری بەرهەمهێنانی زیاتری سانتریفیوژی پێشکەوتووی لە دامەزراوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە نەتەنزدەرکردووە و ئەم بڕیارە یەک ڕۆژ دوای دەوری دووهەمی دانیشتنەکانی ویەن و بێ ئاکام مانەوەی وتوێژەکان لەلایەن ڕووحانییەوە دەرچووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئێران، بەبڕیاری سەرۆککۆماری ئێران، بەرهەمهێنان وخستنە کاری فازی دووهەمی بەرهەمهێنانی پێشەیی پێکهاتەی دوترە لە خەندابی ئەراک، بەکارخستنی ٦ سانتریفیوژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز، بەرهەمهێنانی نیوە پیشەیی” غەناسەنج ئانلاین هێگزا فلوراید ئۆرانیۆم”، بەرهەمهێنان و مۆنتاژی نموونەی یەکەمی ماشینی سانتریفیوژی ” ئای ئاڕ 9 ئێس” و ” ئای ئاڕ9 وان بی” ئەو پڕۆژانەن کە بەشێوەی فەرمیی کە ڕۆژی شەممەوە دەسبەکار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز، کە لە تەقینەوەیەکدا بەتەواوی لە ناو چووبوو، لە ئێستادا ئامادەی بەرهەمهێنان وپیتاندنی ئۆرانیۆمە بەڵام هەر ئەمڕۆ یەکشەممە هەواڵدەرییەکان باس لە ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێز و بەرچاو لەو دامەزراوەیەدا دەکەن کە هەتا ئێستاش دیارنییە هۆکارەکەی و هەروەها خەسارەکانی چین.