بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، پەتای کرۆنا، بووە ھۆکاری گیان لەدەستدانی کاک لوقمان مێھفەر تێکۆشەری دێرین و ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران.
کۆچی دوایی کاک لوقمان مێھفەر وەک خەباتگیریکی ماندوو نەناس، دوای چل ساڵ تێکۆشان بۆ ناوەندی ھاوکاری خەمێکی گەورە وگران بوو.
ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێرای پرسە و سەرەخۆشی لەبنەماڵەی کاک لوقمان مێھفەر و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی، خۆمان بە شەریکی خەمیان ئەزانین.
بێ گۆمان لەدەست دانی ھاوڕێیانی دێرین و تێکۆشەری وەکوو کاک لوقمان مێھفەر خەسارێکی گەورەیە لەبزووتنەوەی ڕزگاریخۆازانەی گەلی کورد لەکوردستانی ڕۆژھەڵات.
ناوەندی ھاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٠/٠٤/٢٠٢١
٢١/٠١/١٤٠٠