جۆبایدێن، نەوت بە وینێزۆئێلا دەفرۆشێ
دەوڵەتی ئەمریکا، ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرانەی کە نەوت دەگوازنەوە بۆ وڵاتی وێنێزوئێلا ڕاناوەستێنێ و ئێران بە ئارەزووی خۆی گەمارۆکانی سەرخۆی دەور لێدەداتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ئەمریکا، ڕێژیمی ئێران بەردەوامە لە ناردنی نەوت وبەنزین بۆ وڵاتی وێنێزوئێلا و لە سێبەری بێهەڵوێستیی دەوڵەتی جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکادا گەمارۆکانی سەر وڵاتی ئێران دەورلێدەدا و بەردەوامە لە پێشێلکاریی گەمارۆکان.
لەماوەی ڕابردوودا دوو کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیی بە ناوی” فاکسۆن و فۆرچۆن” کەسەر بە کۆمپانیای نەتەوەیی نەوتی ئێرانن زیاتر لە سەدان هەزار بەرمیل بەنزین ونەوتی ئێرانیان گواستوەتەوە بۆ وڵاتی وینێزوئێلا و بەم شێوەیە گەمارۆکانی سەر ئیرانیان دەورلێداوەتەوە.