توێژەرێکی فەرهەنگیی خەڵکی کرماشان، بەناوی “کەریم کەرمپوور” لە تەمەنی ٦٠ساڵیدا لە شاری کرماشان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، مامۆستا “کەریم کەریمپوور” توێژەری فەرهەنگی کوردی کەڵهوڕی خەڵکی کرماشان کە تەمەنی خۆی لە پێناو کۆ کردنەوەی فەرهەنگی کوردیی کەڵهوڕییدا تەرخان کرد، بەهۆی نەخۆشییەوە لەتەمەنی ٦٠ساڵیدا لە شاری کرماشان دڵی لە لێدان کەوت.
مامۆستا کەریم کەریمپوور، لەبواری توێژینەوەی فەرهەنگی کوردییەوە هەوڵێکی زۆری داوە، ئەو مامۆستایە کتێبگەلێکی لە بارەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی، بۆ نموونە کتێبی فەرهەنگی “خوەرهەڵات”ـی نووسیوە و هەروەها یەکەمین فەرهەنگی کوردیی کەڵهوڕی چاپ و بڵاو کردوەتەوە.
ناوبراو، نووسەری کتێبەکانی “تەقویم ئیلیاتی کرماشان، خوەرهەڵات، لالایی لە ئەدەبیاتی کوردیی کەڵهوڕی، گلارە و ئەفسانەی کلەوا، و کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی کرماشان، لە بواری توێژینەوەی فەرهەنگی کوردیی کەڵهوریی بوو.