لەکاتێکدا کە محەممەدجواد زەریف و عەباس عێراقچی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە، بەتەواوی گەمارۆکان لەسەر کۆماری ئیسلامی نەمێنێ، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: بە پێداگری ڕێژیمی ئێران بە نیسبەت هەڵگرتنی هەموو گەمارۆکان، وتووێژەکانی بەرەوە پێشەوە ناچێ.
بەپێی ڕاپۆرتی “ڕۆیتێرز” بەرپرسێکی پلەبەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٢٠خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەحاڵێکدا کە دانوستانەکانی “ویەن” تا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ڕاگیراوە، بە هەواڵنێرانی گوت: ڕێژیمی ئێران لەسەر پێبەندبوونی بە بەڵێنەکانی بەرجام، دڵنیا نییە کە دەتوانێ پێبەند بێ یان نا، ڕێژیم بە پێداگری لەسەر هەڵگرتنی تەواوی گەمارۆکانی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی، دانووستانەکانی ڕووبەڕووی کێشە کردۆتەوە.