تورکی ئەلفەیسەل: ئەگەر ڕێککەوتنی ناوکیی چاکسازیی تێدا نەکرێ، ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕادەگا.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، شازادە “تورکی ئەلفەیسەل” بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی زانیاریی عەرەبستانی سعوودی، لە وتوێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئەلبەلاد” لە بەحرین، هۆشداری دا و وتی:” ئەگەر ڕێککەوتنی ناوکیی نێوان ئێران و وڵاتانی ڕۆژاوا چاکسازیی تێدا نەکرێ، ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕادەگا”.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر لەو ڕێککەوتنەدا چاکسازیی نەکرێ ناوچەکە تووشی بێسەرەو بەرەیی دەبێتەوە و ناوچەکە کاریگەریی ئەو دەسەڵاتانەی بە سەروەیە کە قازانجەکانیان دژبەیەکن. و ئەمەش دەبێتە هۆی دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەوە لەو ناوچەیە.
ئەلفەیسەڵ وتی: ئێمە ئەزموونی ئەوەمان هەیە کە لە عێراق ڕوویداوە و هەر وەها دەستێوەردانەکانی وڵاتانی دەرەوە لە سووریە دەبینین.
تورکی ئەڵفەیسەڵ لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوچە دەبێ خۆی بۆ هەر سێناریۆیەک ئامادە بکا، بەتایبەت ڕێژیمی ئێران کە بەردەوامە لە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وهەوڵەکانی بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیی لە هەر کاتێک مەترسیدارترە.