کۆڵبەرێکی خەڵکی میراوێ، سەر بە شاری شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە سەر سنوور بریندار کرا.
بە پێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 20ی خاکەلێوە، هێزە چەکدارەکانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر لەسەر سنووری شاری شنۆ کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی “حەکیم”، خەڵکی میراوێ سەر بە شاری شنۆ، سێ فیشەکی بەرکەوتووە و بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەی سیدەکان لە باشووری کوردستان ڕەوانە کراوە.
شایانی باسە کە تاکوو ئامادەکردنی ئەو هەواڵە لە چارەنووسی باقیی کۆڵبەران، زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.