لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو٢٢کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە نارەزایەتییەکان لە ئێراندا، ڕۆژی ڕابردوو ٢٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە ١٩ شاری ئێران وەکوو شارەکانی شاهروود، تاران، ڕەشت، کەرەج، کرمان، ئەردەبیل، ئەندیمشک، قەزوین، ساری، ئەهواز، ئیسفەهان، ئیلام، یەزد، تەورێز، نەیشابوور، ئەراک، شووش و شووشتەر لە بەردەم بینای ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان و باغدارانی ناوچەی کەرباڵی شاری خەرامە، لە سەرپردی حەسەناوای ئەو شارە، مامۆستایانی “پێش سەرەتایی” شاری ئیزە لەبەردەم بیانی فەرمانداری ئەو شارە، خوێندکارانی زانکۆ لە بەردەم بینای مەجلیسی ئێران، لە تاران، بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییانەدا خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی، بەدروشمی ئێمە دەنگ نادەین، کاری بەرپرسانی حکوومەت دزی و بەتاڵان بردنی سەروەت وسامانی خەڵکە وخانەنشینکراوان ناتوانن سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیان دابین بکەن، ناڕەزایەتیی بەربڵاویان دەربڕی و رایانگەیاند کە تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێ، کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوام دەبێ.