دایە ئامینە ڕەحمانی، دایکی شەهید سەعید ڕەحمانی لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە ئامینە ڕەحمانی، دایکی شەهیدی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان، ( شەهید سەعید ڕەحمانی)
بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شەهید سەعید ڕەحمانی پێشمەرگەی ئازا و دڵسۆزی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە ئەرکی بەرگریی لە ماف و ئازادیی گەلەکەی وە ئەستۆ گرتبوو، لە ڕۆژی ١٦ی گەلاوێژی ساڵی ٦٧ی هەتاویدا پاش شەڕێکی قارەمانانە و بوێرانە و گیانبازییەکی زۆر و دوای ١٢ کاتژمێر شەڕ و بەربەرەکانێ لە چیای وەنەوشە لە گەڵ تاریکپەرەستان و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامیدا، گیانی پاکی پێشکەش بە ڕێگا و ڕێبازە پڕ لە سەروەرییەکەی دێموکرات کرد و لە گەڵ چوار کەس لە هاوڕییانی دیکەیدا تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی کورد و کوردستان بوو.
هەر بەم بۆنەوە لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕیزی دایە ئامینە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.