مستەفا کازمی لە پەیامێکدا بە تارانی ڕاگەیاندووە کە ئامادەیە ڕووبەرووی ئەو میلیشیا تێرۆریستانە کە ئێران پشتیوانیان لێدەکا ببێتەوە.
هەواڵدەریی ئاسۆشەیتێد پرێس، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە زاری چەند بەرپرسێکی عێراقیەوە ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تووڕەییەوە داوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە کە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق کۆنترۆڵ بکەن و هەڕەشەی کرد کە ڕووبەڕووی هەموو ئەو گرووپە میلیشیایانەی سەر بە ئێران لە وڵاتەکەیدا دەبێتەوە.
هەروەها ئەو بەرپرسە عێراقییانە ڕایانگەیاندووە کە لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا بۆ ئێران، زۆربە ڕوونیی کازمی هەڕەشە لە ئێران دەکا و دەڵێ: جیاواز لەوەیکە ڕووبەڕووی ئەو گرووپانە دەبمەوە لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیشدا ڕایدەگەینم کە ئێران پشتیوانی سەرەکی میلیشیا تێرۆریستەکانە لە عێراقە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم پەیامەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بووە بە هۆکاری سەردانێکی دوو ڕۆژەی ئیسماییل قائانی، فەرماندەی سپای قودسی ڕێژیمی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان قائانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی و سەربازی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران داوای لەو گرووپانە کردوتان وە کە لە ئێستادا هیچ جۆرە چاڵاکییەکی سەربازیی بەڕێوە نەبەن، تا بارودۆخەکە هێور دەبێتەوە.
هەروەها ئیسمائیل قائانی لە سەرفدانێکی کوتوپڕ و لە ناکاویشدا بۆ هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە هەمبەر پشتیوانیی بەشێک لە کوردەکان لە مستەفا کازمی و دوورکەوتنەوە لە ئێران ڕاگەیاندووە.