لە درێژەی پەرەسەندنی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، لانیکەم ١١کۆبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠هەتاوی، بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی “گوڵدەشت”ـی شاری ئەهواز لە بەردەم بینای پارێزگاریی خوزستان، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و کرێکارانی ٥٠کارخانەی ” خیز و سیمان”ی ڕامهۆرمۆز لەبەردەم پارێزگاریی ئەو پارێزگایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
هەروەها ژمارەیەک لە کرێکارانی خانەنشینکراوی، هۆتێلی لالەی تاران لەبەردەم بینای ڕێکخراوی “ئاسەوارە کەلتوورییەکان”، ژمارەیەک لە کرێکارانی “ئابفا”ـی خوڕەمشەهر لەبەردەم بینای ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئەو شارە و لە شیرازیش کرێکارانی خانەنەنشینکراوی کۆمپانیای مخابرات و تەلەفوونی ڕێگەی دوور، لەبەردەم بینای دەنگ و ڕەنگی ناوەندی فارس و بەشێکی زۆریش لە هێزەکانی “دانشسەرایی لە شارەکانی ئیسفەهان، شیراز، کەرەج و بووشێهر لە شارەکانی خۆیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە داواکارییەکان بوون