ناوەندە ژێنگەپارێزیەکانی ئێران: لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوودا ١ میلیۆن و ٦٤٥ هەزار هێکتار لە دارستانە نیوەچڕەکانی ئێران لە نێوچوون.
ئەسکەندەر زەند بەرپرسی ناوەندی نەتەوەیی کۆنوانسیۆنی ژینگەپارێزیی ئێران: بەپێی دوایین ئامارەکان و لە ساڵی ١٣٨٣ هەتاوییەوە تا ئێستا ئاستی دارەستانەکانی ئێران زۆری گۆڕان بە سەردا هاتووە و دارستانە نیوەچڕەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لە کەمییان داوە کە لە ماوەی ١٦ی ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ١ میلیۆن و ٦٤٥ هەزار هێکتار لە نێوچوون کە چڕیەتییان سەتا ٢٥ تا ٥٠ بووە لە نێوچوون و جگە لە دارستانە چڕەکان کە سەتا ١٢ی دارستانەکانی ئێران پێک دەهێنن و دوورەدەستن، چڕی دارستانەکانی دیکە دابەزیوە و مەترسیی لە نێو چوونیان لە سەرە.
بەوتەی ناوبراو دۆخی چاوەدێریکردن و پێڕاگەیشتنی دارستان و لێڕەوارەکان لە ساڵانی ڕابردوودا شیاو نەبوو ەو کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ئەو ناوەندانەی پێوە دیارە و کەڵک لێوەرگرتنی خراپ لە سەرەکیترین هۆکارەکانی لە نێوچوونی دارستانەکانن و جگە لەوەش ساڵانە بە هەزاران هێکتار لە دارستانەکانی ئێران لە ئاگردا دەسووتێن.
ڕەزا بیانی جێگری بەڕیوەبەریی کاروباری دارستانەکانی ئێران وتی لە ساڵی ٩٩ی هەتاویدا زیاتر لە ٢١ هەزار هێکتار لە دارستانەکانی ئێران تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون و چەند کەس لە دڵسۆزانی ژینگە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکاندا گیانیان لە دەستداوە.