بەهۆی پەرەسەندنی
بەهۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا لە ئێران هەموو شارە گەورەکان و ناوەندی پارێزگاکانی لە دۆخی سوور دان
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەهۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ئاماری گیان لەدەستدان بەو پەتایە لە هەموو شارە گەورەکانی ئێران و ناوەندی پارێزگاکان دۆخی سوور راگەیەندرا.
لە ئێستادا ٢٥٨ شاری ئێران لە دۆخی سوور دان و ١٢٩ شاریش لە دۆخی نارنجی دان کە لە ڕۆژەکانی کۆتایی ساڵی ٩٩دا تەنیا ٥١ شاری ئێران لە دۆخی سوور و نارنجی دابوون کە تا ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوە بۆ ٣٨٦ شار بەرز بۆتەوە و ٥١ شار لە دۆخی زەرد دان و تەنیا ١١ شاری ئێران لە دۆخی شین دان.
هاوکات بەڕێوەبەری بەشی نەخۆشییە گوازراوەکانی نەخۆشخانەی مەسیح دانشوەری تاران ڕایگەیاند کە بەسرنجدان بە دۆخی سووری کۆرۆنا لە تاران، پێویستە دوو حەتوو ئەو شارە دابخرێ، ئاوا بڕواتە پێش یا مانگی داهاتوو گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا ڕۆژانە دەگاتە ٤٠٠ تا ٥٠٠ کەس.
بەپێی دوایین ئامارەکان خێرایی کوتانی پێکوتەی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی خێرا دەچێتە پێش و وڵاتان بوودجەی تەواویان بۆ کڕینی ئەو ڤاکسینە تەرخان کردووە و سەرەڕای ئەوەش ماوەیەکی پێدەچێ تا سەتا ٧٥ی حەشیمەتی وڵاتانی جیهان ئەو پێکوتەیە وەرگرن و بەرگریی لەو پەتایە بکەن بەڵام بەو خێرایەی ئێستای کوتانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا لە ئێران، خەڵکی ئەو وڵاتە دەبێ ١٠ ساڵ چاوەڕێ بن تا ئەو پێکوتەیە وەبەر هەموویان دەکەوێ.
لە ئێران هەموو شارە گەورەکان و ناوەندی پارێزگاکانی لە دۆخی سوور دان