٤ سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ “جۆ بایدێن”، لەگەڵ هەرچەشنە ڕێککەوتنێک بۆ گەڕانەوەی بەرجام و کەمکردنەوەی گەمارۆکان، دژکردەوەیان نیشان دا.
چوار سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ “جۆ بایدێن” سەرۆککۆماری ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەی ناڕەزایەتی خۆیان لە هەرچەشنە هەنگاوێکی واشینگتۆن لە کەمکردنەوە و گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ناوکیی دەربڕی، داوایان لە بایدێن کرد کە بۆ دیاریکردنی ڕێگای بەرەو پێشچوون، لەگەڵ کۆنگرە هاوکاریی بکا.
جیمز ئینهۆف،مارکۆ ڕۆبیۆ،پەت تۆمی وتاد یانگ، لە نامەکەی خۆیاندا ڕێککەوتنی ناوکییان بە ڕێککەوتنێکی پڕکێشە ناوبرد کە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا تووشی کێشە دەکا و نابێ ئەمریکا بۆ پەیوەستبوون بەم رێککەوتنە گەمارۆکانی سەرڕێژیمی ئێران کە کارتێکی بەهێزی گوشارە بۆسەر ئەو رێژیمە هەڵبوەشێنێتەوە.
ناوبراون داوایان لە جۆ بایدێن کرد بەئامانجی پێشگرتن لە ئێران بۆ دەسپێڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکیی و پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتە لە گرووپە تێرۆریستییەکان و هەروەها پێشگرتن لە بەگرەوگان گرتنی هاووڵاتییانی ئەمریکایی لە لایەن ئێرانەوە و پێشێلکارییەکانی ئێران لەهەمبەر مافی مرۆڤ، سەرۆککۆماری ئەمریکا هاوکاری تەواو لەگەڵ کۆنگرەی ئەمریکادا بکا.
لەلایەکی دیکەوە عەباس عێراقچی، جێگری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە دانیشتنی ویەن سەبارەت بە وتووێژی ڕێککەوتنی ناوکیی وتی: سەرەکیترین مەرجی ئێمە بۆ گەڕانەوە بەئەو رێککەوتنە و دەسپێکردنی وتووێژە نوێیەکان لابردنی هەموو گەمارۆکانی ئەمریکایە لەسەر ئێران.