ئەمین مەلەکی خەڵکی “ئێرانشا”ی سەقز بەبڕیاری دادگای شۆڕشی ئەم شارە سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
ئەمین مەلەکی هەر ئەو ڕۆژە -٢٨ی ڕەشەمە- دوای کۆبوونەوەی دادگا دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز ڕاگوێزرا.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە دەڵێ دادگای سەقز ناوبراوی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئەو سزایەی بە سەر ئەمین مەلەکی دا سەپاندووە.
ئەمین مەلەکی تەمەن ٥٦ ساڵ پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە و ساڵی ڕابردوو دوای گەڕانەوەی بۆ شاری سەقز لە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا. ناوبراو دوای پێنج مانگ لێکۆلینەوە هەتای کاتی دادگاییکردنەکەی بە دانانی بارمتە بە شێوەک کاتی ئازاد کرابوو. ناوبراو پێشتریش لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئەم حیزبە سزای ٣ سال بەندکرانی بەسەر داسەپابوو، و ماوەی ساڵێک لەو حوکمەی کێشابوو.