پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا”ئێف بی ئای” ڕایگەیاند کە بەرپرسی کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی کەرەستەی جوانکاریی بەتۆمەتی دەورلیدانی گەمارۆکانی سەر رێژیمی ئێرانی دەسبەسەر کردووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئەمریکایی” ئێن بی سی ” پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕایگەیاند کە مایکل ڕۆز، بەرپرسی کۆمپانیای بەرهەمهێنای کەرەستەی جوانکاریی، بەتۆمەتی دەورلێدانی گەمارۆکانی سەر ڕێژیمی ئێران، لە نیۆیۆرک دەسبەسەر کردووە و هەروەها پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا وتی: کە ناوبراو نرخی ئەو کەلوپەلانەی کە فرۆشتوویە کەمتر لە نرخی فرۆشتنەکەی ڕاگەیاندووە و بەم هۆیەوە ویستوویە کە پارەی گۆمرگ نەدا.
هەرلەم پێوەندییەدا ویلیام سوینی، یاریدەدەری بەرپرسی پۆلیسی ئێف بی ئای وتی: هەرکەس و کۆمپانیایەک کە بیهەوێت، لەگەڵ وڵاتی ئێران، بازرگانیی بکا و گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە دەورلێبداتەوە بەتوندترین شێوە سزا دەدرێ و سەپاندنی ئەم گەمارۆگەلە بەسەر رێژیمی ئێراندا تەنیا بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە و هیچ کەس و وڵاتێک بۆی نییە گەمارۆکان دەورلێبداتەوە.
وەزارەتی دادگوستەری ئەمریکا، هەرلەم پێوەندییەدا پیشتر ١٠کەسی ئێرانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی و ئەمریکایی بەتۆمەتی دەورلێدانی گەمارۆکانی سەر ئێران، بەتۆمەتبار ناساندبوو.
لەلایەکی دیکەوە جان دیمرێز، جێگری کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی وەزارەتی دادگوستەریی ئەمریکا وتی: ئێران گەورەترین پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندایە وئیزن بەکەس نادەین لە ڕێگای بازرگانیکردن لەگەڵ ئەو رێژیمە بیهەوێت گەمارۆکان دەور لێبدا و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بخاتە مەترسییەوە.