بوومەلەرزە لە بەشیک لە شارەکانی کوردستان زیانی مادیی لێکەوتەوە.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ پلەی ڕیشتر، بە قووڵایی١٠ کیلومیتەر لە زەوی، سنووری هەرێمی کوردستانی باشوور و شارەکانی مەریوان، سەقز، بۆکان، مەهاباد و سنەی هەژاند.
محەممەد فەلاحی بەڕێوەبەری گشتیی قەیران لە پارێزگای سنە وتی: لەو بوومەلەرزەیەدا ٩ کەس بریندار بوون کە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانە گوازراونەوە و ٢٩٧ خانووبەرە لە ٢٣ گوندی سەر بە شاری مەریوان زیانیان وەبەرکەوتووە.
ئەو بوومەلەرزەیە لە باشووری کوردستانیش پارێزگاکانی سولەیمانی، کەرکووک و هەڵەبجە، پێنجوین و دەربەندیخانەی هەژاند بەڵام هیچ زیانێکی بە دواوە نەبوو.