لە دەریای سوور و لە نزیک کەناراوەکانی ئەریترە، هێرش کرایە سەر کەشتییەکی ئێرانیی سەربە سپای پاسدران بەناوی ساویز.
سەرچاوەهەواڵییەکانی ئەلعەرەبییە ڕایانگەیاند کە کۆماندۆکانی ئێسرائیل، بە بۆمبێکی مێغناتیسی هێرشیان کردۆتە سەر کەشتییەکی ئێرانیی بە ناوی” ساویز “کە سەربە سپای پاسدارای ڕێژیمی ئێرانە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەو بۆمبە کەشتییەکەی نوقمی ئاو نەکردووە بەڵام زەرەر و زیانێکی زۆری گەیاندۆتە کەشتییەکە.
هەرلەم پێوەندییەدا تەلەویزیۆنی “ئەلحەدەس” ڕایگەیاند کە سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسرائیل، هەواڵی ئەوە هێرشەیان بۆ سەر کەشتییەکەی سەربەسپای پاسداران پشتڕاست کردۆتەوە.
هەواڵدەریی تەسنیم کە سەر بەسپای پاسدارانە لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند کە ئەو کەشتییە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بۆ پشتیوانی لە کۆماندو ئێرانییەکان لە دەریایی سووردا جێگیر کرابوو.