لە بەرەبەری کۆبونەوەی ئەندامانی بەرجام لە ویەن، عەلی ساڵحی ڕایگەیاند کە ٥٠کیلۆ ئۆرانۆمی پیتێندراومان بەرهەم هێناوە.
لە نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی “ویەن”ـی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ ئەندامانی بەرجام، ژمارەیەک لە ماڵپەڕەکانی ئێرانیی سەربە “عەلی ساڵحی” بەرپرسی ناوەندی وزەی ناوکیی ڕێژیم، ڕۆژی هەینی ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە “کلاب هاوس” وتبووی: لە ئێستادا ئۆرانیۆمی پیتێندراوی سەتا٢٠ گەیاندوومانەتە ٥٠کیلۆ گرەم.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئێران، عەلی ساڵحی بە ئاماژە بە دروستکردنی ١٥جۆر سانتریفیوژی نوێی ئێرانیی لە ساڵەکانی ڕابردوودا وتی: ئیدی ئەمڕۆ دەزگاکانی بەرهەمهێنانی ئێمە تەنیا پیتاندن ناکەن، بەڵکوو سانتریفیووژی پێشکەوتووترمان هەیە کە، لەکاتی بەرهەمهێنانی ماددەی پیتاندن بۆ ئامێرەکانی دیکەش لە کاتی تاقیکردنەوەکانی خۆیانن بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆمی زیاتر.
ساڵحی لە درێژەدا وتی: لەگەڵ ئەوەیکە ماددەی پیتێندراو بەو ئامێرە نوێیانەی ئەمڕۆ، کۆی گشتیی کارکردنی پیتاندن لە ئێستادا، گەیشتووتە ١٦هەزار و ٥٠٠سوو، ئەوە لەحاڵێکدایە کە، ئەوپەڕی کاری پیتاندن پێش بەرجام ١٣هەزار سوو و تەنیا بە ئامێرە کۆنەکان بەرهەم دەهاتن.