وەزارەتی دەرەوەی یەمەن داوای لە کۆمەڵگەی جیهانیی کرد کە بەرامبەر دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران، لە کاروباری نێوخۆیی ئەو وڵاتە هەڵوێست بگرن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی،”ئەحمەد بێن موبارەک” وەزیری دەرەوەی یەمەن لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ “سالم ئەلغۆفیلی” باڵوێزی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیی لە یەمەن، وێرای هێنانە بەرباسی پێوەندی دوو لایەنەی ئەو دوو وڵاتە بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئەو پێوەندییانە جەختیان لە سەر گرینگیی بەررەنگاربوونەوەی لێبڕاوانەی کۆمەڵگەی نێو نەتەوەیی بەدەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاروباری ئەو وڵاتە کردەوە.
“بێن موبارەک” وتی: میلیشیا حووسیەکان کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێ و بە چەکوچۆڵ و مووشەکی بالستیک کە لەلایەن ئێرانەوە بە دەستیان دەگا بەردەوامن لە بۆمبارانکردنی کەمپی ئاوارەکانی شەڕ و خەڵکی ئاسایی و مەدەنی لە شاری مارب.