لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێراندا، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی کاروون، لە بەردەم بینای پارێزگاریی خووزستان، کۆمەڵێک لە ڕاوێژکارانی بواری تەندروستی شوێنی کارکردن لە بەردەم بینای وەزارەتی کار لە تاران، خەڵکی ناڕازی گوندی جفاڵ لەبەردەم بینای فەرمانداری شاری شادگان، پشکدارانی بازاڕی بوورس لە بەردەم بینای مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی لە تاران و کرێکارانی کۆمپانیای نەوت وگازی شاری گەچساران لە بەردەم دەفتەری کاری بەرپرسی گشتیی ئەو کۆمپانیایە بەڕێوە چوو.
شایانی باسە کە ڕۆژی یەکشەممە، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران، ٢٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچووە.