چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە ڕایگەیاند کە ئێران چەندین بارهەڵگر چەکوچۆڵی وەکوو مووشەکی کورت مەودا هەناردەی ڕۆژهەڵاتی سووریە کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە وهێندێک لە ڕاگەیاندنەدییەکان، ڕۆژی دووشەممە١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێران، چوار بارهەڵگر چەکوچۆڵی لە نزیک سنووری شاری ئەبووکەماڵ گەیاندوەتە سووریە و دووماشین لە چەکوچۆڵەکان لەکۆگای میلیشیاکانی فاتمیوونی ئەفغانی کەسەربە ڕێژیمی ئێرانن لە نزیک دێرەزوور بەتاڵکراوە و ٢ ماشینەکەی دیکەش باری چەکوچۆڵەکەی خۆیان گەیاندوەتە میلیشیاکانی دیکەی سەربە ڕێژیمی ئێران لە ڕەققە.
هەرلەم پێوەندییەدا هەواڵدەرییە عەرەبییەکانی وەکوو” نەهرمدیا” کە ڕاگەیاندنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە لە دێرەزوون ڕایانگەیاند کە مووشەکە کورت مەوداکان دوای گواستنەوەیان لە ئێرانەوە دراون بە گرووپی میلیشیای “ئەبولفەزلی عەباس” لە شاری ئەلمەیادین.