لە شەڕەدەنووکی بەرپرسانی ڕێژیمدا،جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەمبەر خەڵکی بێتاواندا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر خۆی دەنوێنێ.
مەحموود سادقی، نوێنەری پێشووی مەجلیسی ئێران، لە وتوێژێکدا کە بەشێکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە وتی: عەلی شەمخانی سکرتێری شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لەکاردانەوە بە ڕەخنەگرتنی من لەهەمبەر کوشتنی خەڵکی ناڕازی لە خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە ئێراندا وتی: ئێمە خەڵکی ناڕازی و دژبەرانی ڕێژیم دەکوژین.
سادقی لە وتوێژەکەیدا جەختی لەسەرئەوەکردەوە کە بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی هێندێک لەبەرپرسانی ئێران و بەپێی ڕاپۆرتی کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنەکانی مەجلیس، هیچ نیشانە و بەڵگەیەک کە بیسەلمێنی خەڵکی ناڕازی لە خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا، پێوەندییان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی وڵات بووە لەبەردەستدا نییە.
مەحموود سادقی بە وتنی ئەوەیکە هەموو ناڕازییەکان خەڵکی ئێران بوون و نەدەبوو وڵامی ناڕەزایەتییەکان کوشتن و بڕین بێ وتی: من بە شەمخانیم وتووە ئەمانە خەڵکی ناڕازی ئێرانن، هێزەچەکدارەکان خەریکن خەڵک لە شەقامەکان دەکوژن و ئەگەر خەڵک ناڕەزایەتییەکی هەبێ دەبێ بکوژرێ؟ شەمخانی لە وڵامدا وتوویە ئێمە خەڵکی ناڕازی دەکوژین بۆمان گرینگ نییە ئەو خەڵکە کێیە.