بەرپرسێکی سپای پاسداران لە شاری بۆکان لەلایەن کەسانێکی نەناسراو بە سزای جینایەتەکانی گەیشت.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 16ی خاکەلێوەی 1400ی هەتاوی، سەرهەنگێکی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە فەلەکەی “مادر” لە شاری بۆکان کوژرا. ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیم دانیشتووی شاری سائین قەڵا بووە و لە ساڵانی ڕابردوودا لە ئازار و ئەزییەتی خەڵکی شاری بۆکان ڕۆڵی هەبووە.
جێی ئاماژەیە کە چەند سەرچاوەیەک، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو مورەیەی سپا، بە چەکی دەمانچە خۆی کوشتووە و هاوکات چەند شایەتحالێکیش باس لە کوشتنی ناوبراو لەلایەن کەسانی نەناسراو دەکەن.