هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم: سەتا ٩٠ی ئەو قوتابیانەی واز لە قوتابخانە دەهێنن، هۆگری ماددە هۆشبەرەکان دەبن.
بەپێی هەواڵی دەنگوڕەنگی ڕێژیم لە ئێران، کە پاییزی ساڵی ڕابردوو بڵاو کرایەوە ئاماری ئەو قوتابیانەی وازیان لە قوتابخانە هێناوە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر بەرز بووەتەوە. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و پەرەسەندنی ئەو پەتایە لە ئێران، و دەرس خوێندن لە ڕێگەی شەبەکەی شاد و بەشێوەی ئانلاین، بێدەرەتانی و کەمداهاتی زۆربەی خەڵک بووە بەهۆی ئەوەی کە زۆربەی قوتابیان واز لە خوێندن بهێنن کە بەپێی ئامارە نافەرمییەکانی وەزارەتی پەروەردە و ڕاهێنان باس لە واز هێنان و بەجێهێشتنی سەتا ٤٠ی قوتابیان لە قوتابخانە دەکەن؛ کە سەتا ٩٠ی ئەو قوتابیانە دەکەونە داوی ماددە هۆشبەرەکان و بەرپرسان وەک هەمیشە ئەوەی بەلایانەوە گرینگ نەبێ چارەسەری ئەو کێشانەیە و لەو بارەوە هیچ هەنگاوێکیان نەناوە.
جێی ئاماژەیە کە لە ١١ میلیۆن قوتابی وڵات تەنیا ٣.٥ میلیۆن قوتابی دەستیان بە شەبەکەی شاد ڕادەگا بۆ خوێندن بەشێوەی ئانلاین وهاوکات “ڕێزوان حەکیمزادە” بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە و ڕاهێنان وتی: لە ساڵێ ڕابردوودا ٢١٠ هەزار قوتابی دەورەی سەرەتایی وازیان لە قوتابخانە هێناوە.