بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی گاردییەن و گۆڤاری هێرشەکانی هەوایی، ژمارەی قوربانیانی مەدەنی و ئاسایی بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیە بۆسەر هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و خەڵکی ئاسایی باشووری کوردستان لە ترسی بەردەوامیی ئەو هێرشانە کار و ژیانیان لە مەترسیدایە.
بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەی گاردییەن، ئەرتەشی تورکیە هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ی زایینی لە دژی کوردەکانی سووریە، چالاکیی سەربازیی لە باشووری کوردستانیش بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ پەکەکە زیاد کردووە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە و کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی هێزەکانی پەکەکە، نزیک بە ١٠٠ کەس لە خەڵکی مەدەنی باشووری کوردستان قوربانی بوونە و سێ پێشمەرگەی باشووری کوردستان لە ناوچەی “ئامێدی” بەهۆی ئەو هێرشانەوە گیانیان لەدەستداوە.
جێی ئاماژەیە کە وڵاتانی تورکیە و ئێران، بەردەوام خاکی باشووری کوردستانیان کردووە بە گۆڕەپانی شەڕ و ملمڵانییەکانی نێوان خۆیان و نەیارانیان و بە دەیان جار سەروەریی ئەو وڵاتەیان پێشێلکردووە.