بەدوو مووشەک هێرش کراوتە سەر بنکەی ئاسمانیی ئەرتەشی عێراق، کە ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانیی و ئەمریکایی لێ نیشتەجێیە.
بەپێی ڕاپۆرتی “بیبیسی” ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠هەتاوی، ئەو مووشەکانە لەدەوروبەری ئەو بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
بەو هێرشەی ڕۆژی یەکشەممە ئەوە ١٤ یەمین هێرشی مووشەکییە لە عێراق، بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە کاتی دەسبەکاربوونی “جۆبایدێن و تائێستا دەوڵەتی ئەمریکا کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبووە.
ئەو هێرشە مووشەکییە لە حاڵێکدایە کە ٣ڕۆژ پێش هێرشەکە بەغدا لەگەڵ واشینگتۆن وتووێژێکی نوێی ستراتیژی ئەنجام دابوو و هەر بە وتەی بەرپرسانی ئەمنیی عێراقی، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەخەنەڕوو کە، ئامانجی ئەو هێرشە بنکەی ئاسمانیی “بەلەد” لە باکووری بەغدا نەبووە و تا ئێستا هیچ گرووپێک ئەو هێرشەی وەئەستۆ نەگرتووە.