بەو خێرایەی ئێستای لێدانی کوتانی پێکوتەی کۆرۆنا ١٠ ساڵ دەخایەنێ تا هەموو خەڵکی ئێران واکسینە دەکرێن.
هەواڵدەریی بلومبێرگ: بەو خێرایەی ئێستای کوتانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا لە ئێران، خەڵکی ئەو وڵاتە دەبێ ١٠ ساڵ چاوەڕێ بن تا ئەو پێکوتەیە وەبەر هەموویان دەکەوێ.
بەپێی دوایین ئامارەکان خێرایی کوتانی پێکوتەی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بە شێوەیەکی خێرا دەچێتە پێش و وڵاتان بوودجەی تەواویان بۆ کڕینی ئەو ڤاکسینە تەرخان کردووە و سەرەڕای ئەوەش ماوەیەکی پێدەچێ تا سەتا ٧٥ی حەشیمەتی وڵاتانی جیهان ئەو پێکوتەیە وەرگرن و بەرگریی لەو پەتایە بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی دەنگی ئەمریکا ئەو هەواڵدەرییە کە بەدواداچوون بۆ خێرایی پێکوتەی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهاندا دەکا دەڵێ: لە ئێران ڕۆژانە ٣ هەزار و ٨٠٦پێکوتە لێدەدەرێ بەو خێرایی ئێستا دەبێ خەڵکی ئێران زیاتر لە ١٠ ساڵ چاوەڕی بکەن تا هەموویان ئەو پێکوتەیە وەرگرن و ئێران لە ڕیزی دوایین ولاتان دایە بۆ کوتانی پێکوتەی کۆرۆنا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ٣ مانگ و ئیسرائیل، قەتەر و بەحریەن تەنیا لە ماوەی ٥ مانگدا حەشیمەتی وڵاتەکەیان واکسینە دەکەن.