کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات له میانه‌ی به‌شداری‌کردنی له به‌رنامه‌یه‌کی کاناڵ ٢٤ دا که بۆ باس له‌سه‌ر یادی ٧٠ ساڵه‌ی کۆماری کوردستان ته‌رخان کرابوو، پێداگریی له سه‌ر مافی داوای ڕاپرسیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ دیاری‌کردنی مافی چاره‌نووس کرده‌وه.
کاک خالید عه‌زیزی له‌و وتووێژه‌دا به ئاماژه به به‌ستێنه‌کانی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان گوتی: دامه‌زرانی یه‌که‌م کۆماریی کوردی به‌رهه‌می کۆمه‌ڵیک هاوکێشه‌ی ناوچه‌یی‌و؛ له‌لایه‌کی دیکه پێگه‌یشتنی عه‌قڵییه‌تی سیاسی کورد‌و له هه‌مان کات‌دا بیر‌و هه‌ستی کوردایه‌تی‌و ناسیۆنالیزمی کورده که له سه‌رده‌می کۆمه‌ڵه‌ی ژێکافه‌وه کاری بۆ کرابوو تا حیزبی دێموکڕات‌و دوای ئه‌وه‌ش کۆماری کوردستان دامه‌زرێنن.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێک‌دا که له‌باره‌ی هێنانه‌به‌رباسی پرسی “مافی دیاری‌کردنی چاره‌نووس” له‌لایه‌ن کاک خالید له وتاری ٢ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ‌دا به‌ره‌وڕووی کرا؛ گوتی: مافی دیاری‌کردنی چاره‌نووس‌و ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی که نه‌ته‌وه‌کان بۆ مافه‌کانیان بڕیاری بۆ ده‌ده‌ن، مافی سروشتیی ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێرانه؛ به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌و داوایه بۆ واقعی سیاسیی دۆخی کورد له ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
کاک خالید عه‌زیزی به ئاماژه به‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ره‌وتی خه‌باتی خۆی‌دا هه‌م له سه‌رده‌می پاشایه‌تی‌و هه‌م له سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی هه‌موو مێتۆده‌کانی خه‌باتی له خه‌باتی چه‌کداری‌یه‌وه تا وتووێژ‌و دانوستان تاقی کردۆته‌وه، گوت به‌ڵام به تایبه‌ت کۆماری ئیسلامی له ٣٧ ساڵی ڕابردوودا نه‌ک هه‌ر وه‌ڵامی داوای کورد له ئێرانی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی به‌رین کوردستانی میلیتاریزه‌و ئه‌منیه‌تی کردوه‌و سه‌رکوت، گرتن‌و ئێعدام ته‌نیا وه‌ڵامی کۆماری ئیسلامی بۆ کورد بووه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که کاتی خۆیه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا که کورد له ئێران هه‌موو شێوازه‌کانی خه‌بات بۆ مافه‌کانی تاقی کردۆته‌وه، ڕوو به کۆمه‌ڵگای جیهانی، کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان، حیزب‌و رێکخراوه جیهانی‌یه‌کان‌و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که شاره‌زای دۆزی کورد له ئێرانن، پرسی مافی دیاری‌کردنی چاره‌نووس بێنێته گۆڕێ.
کاک خالید عه‌زیزی گوتی: کورد حه‌قی خۆیه‌تی بڵێ له کاتێک‌دا ئێران ئێمه له په‌راوێز ده‌خا، حاشامان لێ‌ده‌کا، له ڕووی ئایینی ده‌مان چه‌وسێنێته‌وه‌و له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی به چاوی سووک سه‌یرمان ده‌کا؛ به‌شدارمان ناکا له ده‌سه‌ڵات‌و نه به وتووێژ‌و نه به شێوازه‌کانی دیکه‌ی مه‌ده‌نی ئاوڕمان لێ ناداته‌وه؛ ڕوو به کۆمه‌ڵگای جیهانی بڵێ داوای ڕاپرسی بۆ دیاری‌کردنی مافی چاره‌نووسی خۆی ده‌کاو ئه‌وه‌ش دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ کام له به‌هاو بایه‌خه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان‌دا نییه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی‌دا به ئاماژه به پڕش‌و بڵاوی‌و لێک‌ترازانی حیزبه سیاسی‌یه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گوتی ئه‌و دۆخه وای‌کردوه کورد له ئێران گوتارێکی واحید‌و هاوبه‌شی نه‌بێ‌و ئه‌وه‌ی به که‌مایه‌سی‌یه‌کی گرینگ ناوبرد. به‌ڕێزیان له درێژه‌دا گوتی که نزیک‌بوونه‌وه‌ی حیزبه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کترو تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له یه‌کتر دابڕاون ده‌توانێ قه‌ره‌بووی ئه‌و که‌مایه‌سی‌یه بکاته‌وه.
کاک خالید عه‌زیزی جارێکی دیکه‌ش پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه که یه‌کگرتوویی‌و یه‌کخستنه‌وه‌ی نێوماڵی کوردی سیاسی حیزبی دێموکڕات‌و پێویستی‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر بۆ سه‌رخستنی هه‌ر به‌رنامه‌و پڕۆژه‌یه‌کی حیزبه‌کان‌و قۆستنه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێکی سیاسی له کوردستان‌و ئێرانه.
باس له قۆناغه‌کانی ژیانیی سیاسیی حیزبی دێموکڕات دوای کۆماری کوردستان، ڕۆڵی بارزانی‌یه‌کان له به‌ڕێوه‌بردن‌و پاراستنی کۆماری کوردستان، پێوه‌ندی‌یه‌کانی حیزبی دێموکڕات‌و حیزبی توده له چه‌ند بڕگه‌یه‌کی مێژوویی ژیانی سیاسیی حیزبی دێموکڕات، حیزبی دێموکڕات‌و میراتی جه‌وهه‌ریی کۆماری کوردستان، حیزبی دێموکرات‌و گۆڕانکاری‌یه‌کانی ئێستای ناوچه، سروشتی کێشه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو کۆمه‌ڵگای جیهانی، پرسی کورد له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، پرسی کورد له نێو جه‌مسه‌ربه‌ندی‌و واقعه سیاسی‌یه‌کانی ناوچه‌و جیهان چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی ئه‌و وتووێژه بوون که کاک خالید ڕاو بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر باس کرد.