جۆبایدێن، جێگری سه‌ركۆماری ئا‌مریكا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ئامریكا‌و توركیه ئاماده‌ن له ڕێگه‌ی نیزامییه‌وه گیروگرفتو قه‌یرانی وڵاتی سووریه كۆتایی پێ بێنن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، بایدێن كه پاش چاوپێكه‌وتن به ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵوو سه‌رۆك وه‌زیری توركیه گوتی، ده‌زانین كه باشترین چاره‌سه‌ر ڕێگه‌ی دانوستان‌و توتوێژه، به‌ڵام ئێستا ئێمه ئاماده‌ین له ڕێگه‌ی نیزامیشه‌وه كۆتایی به‌م قه‌یرانه بێنین‌و گرووپه تیرۆریسته‌كانیش له‌م وڵاته وه‌ده‌رنێین.
چاوه‌دێرانی سیاسی ده‌ڵێن ڕێگه‌چاره‌ی نیزامی له سووریه به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیهو پشتیوانی كردنی له به‌شار ئه‌سه‌د هێندێك ئاسته‌مه؛ به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی چاره‌سه‌ریی ئه‌م قه‌یرانه‌یه. له حاڵێكدا كه ئۆپۆزیسیۆنی سووریه‌و زۆرینه‌ی پشتیوانه‌کانیان، پێداگریی له‌سه‌ر لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، ڕووسیهو ئێران به پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه‌كه‌ی دیكه له به‌ره‌ی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات دان.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه شیمانه‌ی ئه‌مه ده‌كرێ كه حه‌وتووی داهاتوو، وتووێژی ئاشتی له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریه به به‌شداریی نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت و ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌م وڵاته هه‌روه‌ها وڵاتانی كاریگه‌ر له‌م قه‌یرانه، له ژنێڤ به‌ڕێوه‌بچێ.
پێشتریش ئاشتۆن كارتێر، وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو كه له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامیی شه‌ڕ دژی گرووپی تیرۆریستیی داعش، به‌م زووانه هێزی وشكانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه بۆ عێراق و سووریه ده‌نێرێ.