جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا، له سه‌فه‌ری خۆی بۆ عه‌ره‌بستان نیگه‌رانیی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌ربڕی.
جۆن كێری له قسه‌كانیدا به تایبه‌ت ئاماژه‌ی به پشتیوانیكردنی ئێران له گرووپه توندئاژۆكانی وه‌ك حیزبۆڵڵای لوبنان كرد.
حیزبۆڵڵا له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه‌دا پشتیوانیی له ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د کردوه‌و شانبه‌شانی هێزه‌کانی سپای پاسداران بۆ ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌کا.
عادڵ جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانیش ده‌ڵێ وڵاكهتهی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كانی ئێران، هاوكاریی ئا‌مریكا ده‌كا.
له لایه‌كی دیكه‌وه واشنگتۆن له هه‌وڵی ئه‌مه دایه كه پێش به گیروگرفتی زیاتری ڕه‌وتی ئاشتیی سووریه كه عهرهبستانو ئێران له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانین، بگرێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له ڕه‌وتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ عادڵ ئه‌لجوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی شورای هاوكاریی كه‌نداودا كرد.
كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی جۆن كێری له‌گه‌ڵ وڵاتانی شورای هاوكاریی كه‌نداو به مه‌به‌ستی بردنهپێشێو سه‌رخستنی ڕه‌وتی ئاشتی له سووریه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان ئێران‌و عه‌ره‌بستان بووه.
ئا‌مریكا له پشتیوانه سهرهكییهکانی وڵاتی عه‌ره‌بستانه، به‌ڵام بۆ پێش‌گرتن به گیروگرفت له ڕه‌وتی ئاشتی له سووریه‌و ناسه‌قامگیریی زیاتر، ده‌خوازێ گرژیی نێوان عه‌ره‌بستان و ئێران كۆتایی پێ بێ.