ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕەمزی شەعبان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دێموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی “پارتی” و بنەماڵەی ناوبراو کرد.
لەو پەیامەدا هاتووە :
بەڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان
وێڕای سڵاو!
هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز ڕەمزی شەعبان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستانمان پێگەیشت.
هەر بەم بۆنەیەوە وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی، لە لایەن دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان، سەرکردایەتی و بنەماڵەی بەڕێزی ڕەمزی شەعبان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی