ئەیۆب سەلاحوەرزی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دەڕەشاری سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیلامەوە سزای ١١ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەیۆب سەلاحوەرزی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دەڕەشاری پارێزگای ئیلام بە تۆمەتی بێڕێزی بە خامنەیی و پڕوپاگەندە بە دژی ڕێژیم لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیلامەوە سزای ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ناوبراو ڕێکەوتی ١٠ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئێلام دەسبەسەر کرابوو و دوای تەوابوونی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.