سەعید نمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران لە نامەیەکدا بۆ وەزیری نێوخۆ داوای ڕاوەستانی کاتیی هاتوچۆ و گەشتی بۆ وڵاتی تورکیە کرد.
وەزیری تەندروستیی ئێران لە نامەکەیدا بۆ وەزیری نیوخۆ بە ئاماژە بە دەسپێکردنەوەی شەپۆلی نوێی پەتای کۆرۆنا لە تورکیە، داوای لە وەزیری نێوخۆ کرد کە بە شێوەی کاتیی سنوورە زەوینی و ئاسمانییەکان لەگەڵ وڵاتی تورکیە دابخرێ و هەروەها وتی: زۆر پێویستە بۆ پێشگرتن لە پەرەسەندنی پەتای نوێی کۆرۆنا بە شێوەی کاتی هاتوچۆ و گەشتەکان بۆ وڵاتی تورکیە ڕابگیردرێ.
ناوبراو لە دڕێژەی نامەکەیدا باس لەوە دەکا کە زۆر پێویستە ئەو هاووڵاتییانەی کە لە وڵاتی تورکیەدان بە پشکنینێکی ورد و چاوەدێریی نەخوشخانەکان وبنکە تەندروستییەکان دوای تاقیکاریی کۆرۆنا و دڵنیابوون لە سڵامەتی هاووڵاتییان ئیزنیان پێبدرێ بگەڕێنەوە بۆ ئێران.
هەرلەم پێوەندییەدا ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزارەتی تەندروستی لە بەرنامەیەکیی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە شەپۆلی نوێی پەتای کۆرۆنا زۆر بەخێرای پەرەی سەندوو و دەبێ پێش لە کارەساتێکی مرۆیی بگیردرێ و ئیزن بە هاوڵاتییانی وڵاتانی دراوسێ نەدرێ کە بۆ گەشت بێنە نێو خاکی ئێرانەوە.